بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لەم ڕۆژانەدا شاری «دوما»، ناوەندی ناوچەی «غوتە» لە گردوپەڕی دیمەشق، شایەتی جێبەجێکرانی بەرنامەی ئاشتەوایی نێوخۆیی و گەڕانەوەی خەڵکە.
شاری دوما کە بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق هەڵکەوتووە، مۆڵگەی گرووپە تیرۆریستییە چەکدارەکان بووە و لەژێر کۆنترۆڵی تاقمی ناسراو بە جەیشولئیسلام بە سەرۆکایەتیی «زەهران عەلووش» دا بووە. لە ئێستادا خەڵک
لەڕێگەی بەرنامەکانی ئاشتەوایی نێوخۆییەوە ناپەیوەستیی خۆیان بەگروپە تیرۆریستییەکان ڕادەگەیەنن و ئەوانەش کە بە جۆرێک تێوەگلاون پەژیوانی دەردەبڕن.
هەر لەبەر ئەمەش زۆرێک لە گەنجان خۆیانیان بە دەزگاکانی حکومەت ناساندووە ھەتا بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەیاندا بکرێت و بتوانن بەبێ هیچ نیگەرانییەک درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن.
«هیشام ئەلمەماء» سەرۆکی شارەوانیی دیمەشق دەڵێت، ئامانج ئەوەیە کە ژیانی ئەم ناوچەیە ئاسایی بکرێتەوە.
ناوچەی دوما نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە هەوڵی گەنجانی بەرگریکاری پیرۆزگەکان و خەباتکارانی خۆڕاگری لە ئێرانەوە تا لوبنان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرا.
342/